٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢١ - ٠٤:٣٤
راستییەکانی پیلانی کوشتنی مستەفا کازمی روون دەکرێتەوە

راوێژکاری سیاسی سەرۆک‌وەزیرانی عێراق لە بڵاو کردنەوەی راستییەکان لە سەر پیلانی کوشتنی مستەفا کازمی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی فورات‌نیوز مەشریق عەباس راوێژکاری سیاسی مستەفا کازمی وتی: هەندێ وێنە و ویدیوی پێوەندیدار بە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە بە ماڵی کازمی بەم زوانە بڵاو دەکرێتەوە.

ئەو وتیشی: ئێمە گرینگی نادەینە ئەو هەوڵانەی کە بۆ گومڕا کردنی بیری گشتی دەدرێت و لە رۆژانی داهاتوودا وردەکارییەکانی ئەم رووداوە بڵاو دەکرێتەوە.
شیاوی ئاماژەیە چەن حەوتە پێشتر مستەفا کازمی ویدیۆیەکی خۆی بڵاو کردەوە و وتی هێرشی کراوەتە سەر بەڵام هێرشبەران سەرکەوتوو نەبوون.

342/